وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە رایگەیاند كە لە پێناو رەخساندنی دەرفەتی پەرستش بۆ كەسانی زیاتر لە مانگی رەمەزاندا، دەتوانرێت تەنیا یەک جار عومرە بكرێت.
لەو بارەیەوە، وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: هەموو كەس مافی ئەنجامدانی یەک عومرەی هەیە لە مانگی رەمەزاندا. رێگە نادرێت دووبارە بكرێتەوە.
لە بەیاننامەكەدا باس لەوە كراوە كە ئەم رێكارە دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵكانی دیكە بە ئارامیی و ئاسوودەیی پەرستشەكانیان ئەنجام بدەن، ئەوەیش خراوەتەڕوو كە ناتوانرێت وادەی ئەنجامدانی عومرە بگۆڕدرێت، بەڵام دەتوانرێت لە رێگەی ئەپڵیكەیشنی “Nusuk” كە سعوودیە دروستی كردووە بۆ ئاسانكاری كاروبارەكانی حەج و عومرە، پێش وادە هەڵبوەشێندرێتەوە.