کەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما جێگیرە

کەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما جێگیرە

تەممووز 7, 2025 11:45
کەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما جێگیرە
0

لایک

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان بەگشتى ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوویییە سنووریەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترینی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شارەکانی هەرێم:-

هەولێر (ئەربیل): 41 پلە

سلێمانی: 39 پلە

دهۆک: 39 پلە

زاخۆ: 40 پلە

هەڵەبجە: 42 پلە

سۆران: 37 پلە

حاجی ئۆمەران: 25 پلە

En az 10 karakter gerekli