بۆ دابەشکردنی زەوی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران له‌ هه‌ولێر تیروپشك ده‌كرێت

بۆ دابەشکردنی زەوی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران له‌ هه‌ولێر تیروپشك ده‌كرێت

تشرینی دووه‌م 5, 2024 09:25
بۆ دابەشکردنی زەوی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران له‌ هه‌ولێر تیروپشك ده‌كرێت
0

لایک

پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی لە هەرێمی کوردستان-عێراق بەردەوامە، ڕۆژی پێنج شەممە 7ـی 11 لە هەولێر، تیروپشک بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەکرێت.

سێشەممە، 5ـی تشرینی دووەمی 2024، کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، به‌ میدیای پارتی ڕاگەیاند “ڕۆژی پێنج شەممە تیروپشک بۆ دابەشکردنی سێ هەزار پارچە زەوی بەسەر شایستەبوواندا دەکرێت و پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت و لە قۆناغی داهاتوو زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی لە شارەوانی هەولێر دابەش دەکرێت.”

سەرەتای ئەم هەفتەیە سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە میدیای پارتی ڕاگەیاندبوو: “لە ماوەیەکی نزیکدا تیروپشک بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لە هەولێر دەست پێ دەکات و سەرجەم ڕێکارەکان کۆتایی هاتوون.”

لە 16ی مانگی ڕابردووە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە هەرێم دەستی پێ کردووە و یەکەم جار ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی ڕاگەیاند. 

ڕووبەری ئەو زەوییەی بە هەر فەرمانبەرێک دەدرێت 200 مەتر دووجایە و دابەشکردنیشی بەشێوەی تیروپشک و بەپێی سیستمی خاڵبەندی و ساڵانی خزمەت و ژمارەی ئەندامانی خێزان و شوێنی نیشتەجێبوون دەبێت.

En az 10 karakter gerekli