لە ئیمارات باڵیۆزی عێراقی بانگ کرا و یاداشتێکی ناڕەزایەتی رادەستکرا

لە ئیمارات باڵیۆزی عێراقی بانگ کرا و یاداشتێکی ناڕەزایەتی رادەستکرا

نیسان 16, 2026 15:10
لە ئیمارات باڵیۆزی عێراقی بانگ کرا و یاداشتێکی ناڕەزایەتی رادەستکرا
0

لایک

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی عێراقی لە دەوڵەتی ئیمارات بانگهێشت کرد و یاداشتێکی ناڕەزایەتی توندی ڕادەست کرد.

وەزارەتەکە لە یاداشتەکەدا بە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزی ڕاگەیاندووە، دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتوو بە توندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانەی بەردەوامیی هێرشە تاوانکارییەکان دەکات کە لە خاکی عێراقەوە دەستپێدەکەن، سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست. ئەم هێرشانە چەندین دامەزراوەی گرنگیان لە وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو کردووەتە ئامانج، ئەمەش پێشێلکارییەکی زەقی سەروەری و ئاسمانی ئەو وڵاتانەیە و سەرپێچییەکی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکان، یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی و میساقی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

ئەو یاداشتەی کە لەلایەن ئەحمەد جومعە ئەلمەراشدە، بەڕێوەبەری ئیدارەی کاروباری عەرەبی ڕادەستکرا، جەختی لەوە کردووەتەوە کە، بەردەوامیی ئەم هێرشە دڕندانەی کۆماری ئیسلامی ئێران و هێرشی بریکارەکانی بۆ سەر وڵاتانی کەنداو و ناوچەکە، هەڕەشە لە سەقامگیری ناوچەکە دەکات و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری تێکدەدات. هەروەها ئەم هێرشانە پەیوەندییەکانی ئێستا لەگەڵ کۆماری عێراق دەخەنە بەردەم تەحەددیاتی زۆر هەستیار، کە کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر هاوکارییەکانی ئێستا و پەیوەندییە برایانەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی ئەنجوومەنی هاوکاریی کەنداو.

هەروەها جەختی کردەوە لەسەر پێویستی “پابەندبوونی حکوومەتی عێراق بە ڕاگرتن و ڕێگریکردن لە هەموو کارە دوژمنکارییانەی کە لە خاکەکەیەوە سەرچاوە دەگرن و ئاراستەی وڵاتانی کەنداو و ناوچەکە دەکرێن، بە شێوەیەکی بەپەلە و بێ مەرج. هەروەها پێویستە بە شێوەیەکی بەپەلە، دەستبەجێ و بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ ئەو هەڕەشە و هێرشانەدا بکرێت و ڕێگرییان لێ بکرێت، بە شێوەیەک کە لەگەڵ یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتی و هەرێمییە پەیوەندیدارەکاندا بگونجێت.

En az 10 karakter gerekli