محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی، دوای کۆبوونەوەیەک کە لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بەڕێوەچوو، بە پارێزگاری کەرکووک هەڵبژێردرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٦ـی نیسانی ٢٠٢٦، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کە بەڕێوەچوو، گۆڕانکاری لە پارێزگاری کەرکووک کرا.
دوابەدوای ڕاگەیاندنی دەستلەکارکێشانەوەی ڕێبوار تەها لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک، محەمەد سەمعان ئاغا وەک پارێزگاری نوێی کەرکووک دەستنیشانکرا.
لە دوای ٨٦ ساڵ پارێزگاری کەرکووک تورکمان دەبێت.
دوایین جار پارێزگاری کەرکووک کە تورکمان بوو لە ساڵی ١٩٤٠ بوو.
لە سەردەمی داگیرکاریی بەریتانیا دوای سەردەمی عوسمانییەکان، فەتاح پاشای کەرکووک لە ساڵی ١٩٢٠ وەک یەکەم پارێزگاری شارەکە دەستنیشانکرا، دواتر پارێزگارەکانی تری تورکمان بریتی بوون لە عەبدولمەجید یاقوبی (١٩٢٤-١٩٢٧)، عومەر نازمی نەفتچی (١٩٢٧-١٩٣٠) و عەبدولحەمید عەبدولمەجید (١٩٣٠-١٩٣٣ و ١٩٣٩-١٩٤٠).
لەم پڕۆسەیەدا ٨٦ ساڵ بەسەر ساڵی ١٩٤٠ تێدەپەڕێت، لەس ساڵەدا دوایین پارێزگاری تورکمان خزمەتی کردووە.
ئەمڕۆ دوای چەندین ساڵ جارێکی دیکە پارێزگارێکی تورکمان لە کەرکووک هەڵبژێردرا. ئەم پێشهاتە بە وەرچەرخانێکی مێژوویی لە شارەکەدا دادەنرێت.