محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد سەمعان ئاغا، کە بە پارێزگاری کەرکووک هەڵبژێردرا، ئەنجامدا.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆکوەزیران سوودانی پیرۆزبایی لە ئاغا کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری کەرکووک.
سوودانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە پارێزگاری نوێ کرد و هیوای خواست هەنگاو بنرێت بۆ پتەوکردنی پێکەوەژیان و ئارامی لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی کەرکووک.
سوودانی هەروەها جەختی لە گرنگی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتییان لە کەرکووک کردەوە.