ئەمڕۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق بەڕێوەدەچێت

نیسان 11, 2026 12:46
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق بەڕێوەدەچێت
0

لایک

ئەمڕۆ شەممە، ١١ی نیسانی ٢٠٢٦، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوە دەبات و بڕیارە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ دەست پێ بکات.

هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق پرۆسەیەکی پەرلەمانییە و بەپێی ماددەی ٧٠ی دەستووری عێراق بەڕێوەدەچێت. دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەکرێتەوە و هەر هاووڵاتییەک مەرجە یاساییەکانی تێدا بێت، دەتوانێت خۆی کاندید بکات.

پرۆسەی هەڵبژاردنەکە بەم شێوەیە دەبێت: لە گەڕی یەکەمی دەنگداندا پێویستە کاندید دەنگی دوو لەسەر سێی کۆی ئەندامانی پەرلەمان بەدەست بهێنێت بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆککۆمار، واتا ٢٢٠ دەنگ لە کۆی ٣٢٩ دەنگ. ئەگەر هیچ کاندیدێک ئەو رێژەیەی بەدەست نەهێنا، پەنا بۆ گەڕی دووەم دەبرێت. لە گەڕی یەکلاکردنەوەدا کێبڕکێ لە نێوان ئەو دوو کاندیدە دەکرێت زۆرترین دەنگیان هێناوە، لێرەدا هەر کاندیدێک زۆرترین دەنگ بهێنێت دەبێتە سەرۆککۆمار.

دواتر سەرۆککۆماری هەڵبژێردراو لە بەردەم پەرلەمان سوێندی یاسایی دەخوات و لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی رادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکوومەت.

En az 10 karakter gerekli