ئۆپێک پڵەس: بەرهەمهێنانی نەوت زیاددەکەین

ئۆپێک پڵەس: بەرهەمهێنانی نەوت زیاددەکەین

تشرینی یه‌كه‌م 5, 2025 17:15
ئۆپێک پڵەس: بەرهەمهێنانی نەوت زیاددەکەین
0

لایک

هەشت وڵاتی ئۆپێک پڵەس لەناویاندا عێراق و سعودیە و رووسیا رێککەوتن لە مانگی داهاتووەوە بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی ١٣٧ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ئۆپیک پڵەس، هەشت وڵاتەکە پابەندبوونیان بە سەقامگیری بازاڕی نەوت دووپاتکردەوە، لەبەر رۆشنایی بنەما دروستەکانی ئێستای بازاڕی نەوت و ئاسۆی ئابووری جیهانی سەقامگیر” و بڕیاریاندا بەرهەمهێنانیان رێکبخەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هەشت وڵاتە رێککەوتن لە مانگی ١١ـەوە بەرهەمهێنانی نەوت بە رێژەی نزیکەی ١٣٧ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد بکەن کەئەو رێکارە دەرفەتێک بۆ وڵاتانی بەشداربوو دەڕەخسێنێت بۆ خێراکردنی پرۆسەی قەرەبووکردنەوە.

ئه‌و هەشت وڵاته‌ی ئۆپێک پڵەس پێكهاتوون له‌ سعودیە، رووسیا، عێراق، ئیمارات، کوه‌یت، کازاخستان، جەزائیر و عومان، ئه‌و زیادكردنه‌ش هەمان زیادکردنە کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا جێبەجێکرا.

En az 10 karakter gerekli