ده‌سه‌ڵاتدارانی كوێت داوایان له هاووڵاتییان كرد له‌مه‌ودوا مردووه‌كانیان به شه‌و بنێژن له جیاتی رۆژ، به‌هۆی به‌رزی پله‌كانی گه‌رما له كاته‌كانی رۆژ له‌م وه‌رزه‌دا.
بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن شاره‌وانی وڵاتی كوێت ده‌ركراوه و تێیدا هاتووه: بۆ ئه‌م مانگه و هه‌روه‌ها مانگی داهاتووش هه‌ر هاووڵاتییه‌ك كه‌سێكی بمرێت، ده‌كرێت به‌شه‌و مردووه‌كه بنێژێت.
هه‌روه‌ها هاتووه: بۆ ئه‌م بڕیاره فه‌توا له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وه‌رگیراوه و به‌هۆی به‌رزی پله‌كانی گه‌رما هه‌موو لایه‌ك ده‌توانن مردووه‌كانیان له كاته‌كانی شه‌و به‌تایبه‌تیش له نێوان نوێژه‌كانی شیوان (مەغریب) و خه‌وتنان (عیشا) بنێژن تا نه‌بێته ئاسته‌نگ بۆ خاوه‌نی مردوو و ئه‌وانه‌شی ده‌چنه سه‌ر گۆڕستان و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی كه گۆڕ هه‌ڵده‌كه‌نن.
شاره‌وانی وڵاتی كوێت جه‌ختیشی كرده‌وه كه له كاتی هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕ و ناشتنی مردووه‌كان له كاته‌كانی شه‌واندا ڕووناككه‌ره‌وه و هه‌موو پێداویستییه‌كان له گۆڕستان دابین ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌م بڕیاره‌یان مه‌رج نییه و ده‌كرێت مردوو له هه‌ر كاتێكدا بنێژرێت، به‌ڵام بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وا باشتره ڕێوڕه‌سمی ناشتن و له‌گۆڕنانی مردووان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پرسه له كاته‌كانی شه‌ودا بێت.