مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “هەڵوێستی جوامێرانەی نیشتمانپەروەران لە لایەک و ناپاکیی نیشتمانفرۆشان لە لایەکی تر، لە مێژوودا تۆمار دەکرێت”.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ـی حوزەیرانی 2023، مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا کە لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە، “هەموو لایەک دڵنیابن هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەبێت و سازش لە مافە دەستوورییەکان ناکەین”.
ئاماژەی بەوەش داوە، “هەڵوێستی جوامێرانەی نیشتمانپەروەران لە لایەک و ناپاکیی نیشتمانفرۆشان لە لایەکی تر، لە مێژوودا تۆمار دەکرێت. هەموو لایەک دڵنیابن هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەبێت و سازش لە مافە دەستوورییەکان ناکەین”.