بارزان قاوەچی

بارزان قاوەچی

20 تشرینی یه‌كه‌م 2024 یەکشەممە

پرۆسەی دەنگدان دەستیپێکرد

0

لایک

پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق دەستیپێکرد.

کاتژمێر 7ـی بەیانی سندوقەکانی دەندان بەڕووی دەنگدەران کرانەوە و تاوەکو کاتژمێر 6ـی ئێوارە پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆی گشتی ژمارەی دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق 2 ملیۆن و 899 هەزار و 878 دەنگدەرە.

ادامه مطلب

لە هەرێم حیزبێکی نوێی ئیسلامی رادەگەیەندرێت

لە هەرێم حیزبێکی نوێی ئیسلامی رادەگەیەندرێت
0

لایک

گۆران نۆری، ئەمڕۆ سێشەممە، لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا جیابوونەوەی باڵەکەیان لە بزووتنەوەی ئیسلامی راگەیاند.

ئاماژەی بەوە دا،  “لەبەر روونەدانی کاری نەخوازراو و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی، بڕیارماندا بە بەشدارینەکردن لە کۆنگرەی دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیسلامی و چاوەڕێکردنی ئەنجامی لێكۆڵینەوەوە و سکاڵای یاسایی”.

گۆران نۆری ئەوەشی خستەڕوو، “پڕۆژەی حیزببوونی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان رادەگەیەنین و هەموو رێوشوێنە یاساییەکان دەگرینەبەر بۆ تۆمارکردنی وەک حیزبێکی فەرمی لە عێراق و هەرێمی کوردستان”.

هاوکات محه‌مه‌د بازیانی‌، وته‌بێژی‌ حزبه‌كه‌ راگه‌یاند كه‌ بایكۆتی‌ كۆنگره‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ كوردستان (باڵی‌ عیرفان عه‌لی‌ عه‌بدولعه‌زیز) ده‌كه‌ن.

راشیگه‌یاند، پڕۆژه‌ی‌ دامه‌زراندنێكی‌ حزبێكی‌ دیكه‌یان پێشكه‌شكردووه‌ به‌ ناوی‌ (بزووتنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی ئیسلامی‌) و وتیشی، ئه‌و حزبه‌ پێشووتر له‌ ساڵی‌ 1978 دامه‌زراوه‌ و كامیلی‌ حاجی‌ عه‌لی‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی‌ و بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ چه‌كداری‌ بووه‌.

ادامه مطلب

سوودانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

سوودانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پەیامێکی بەبۆنەی رۆژی سەربەخۆیی عێراق بڵاوکردەوە.

سوودانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە‌، عێراق وەک پایەی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە جیهاندا دەمێنێتەوە.

وتیشی لە جه‌ژنی نیشتمانیدا، “عێراق وەک پایەی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکە و جیهاندا دەمێنێتەوە، هەروەها پردێکە کە شارستانیەت و کولتوورەکان تێیدا یەکدەگرنەوە”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، عێراقییەکان وەک هه‌میشه‌ به‌ لێهاتوو بۆ ئاشتی و ئارامی و هەروەها وەک شەڕکەرێکی سەرسەخت دژی تاریکی و دواکەوتوویی ده‌مێننه‌وه‌.

ادامه مطلب

کەشناسی: ئەگەری تاوە باران هەیە

کەشناسی: ئەگەری تاوە باران هەیە
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ له‌ ناوچه‌ شاخویه‌كان ئه‌گه‌ری تاوه‌ باران هەیە.

بەپێی راگەیەندراوی کەشناسی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئاسمان له‌نێوان  هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كان ئه‌گه‌ری  بروسكه‌ و تاوه‌ باران هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری تۆزێكی سوك هه‌یه‌ له‌ناوچه‌كانی باشوری هه‌رێم”.

ئەوەش هاتووە، ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما به‌گشتی هاوشێوه‌ی دوێنێ ده‌بن، ته‌نها لە ناوچه‌ شاخاوییه‌كان به‌نزیكه‌ی 3-4 پله‌ به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنێ نزمده‌بنه‌وه.

سبه‌ی سێشه‌ممه‌ ئاسمان به‌گشتی له‌نێوان هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌ری تاوه‌ باران و بروسكه‌ ی پچرپچر هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم، خێرای با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند  له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش تاڕاده‌یه‌ك نزم ده‌بنه‌وه‌.

ادامه مطلب

هۆکاری ئاگرکەوتنەوە لە رووداوەکەی حەمدانییە ئاشکرا کرا

هۆکاری ئاگرکەوتنەوە لە رووداوەکەی حەمدانییە ئاشکرا کرا
0

لایک

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، چوار ئامێری ئاگرلە هۆڵی ئاهەنگەکەی حەمدانییە هەبوون و بۆ هەڵکردنی یاریی ئاگرین بەکارهاتوون، بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیش ئەوە هۆکاری سەرەکیی ئاگرەکە بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2023 وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لە رووداوکەی حەمدانیە ئاشکرا کرد.

وەزارەتەکە رایگەیاند لیژنەی لێکۆڵینەوە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی چوار ئامێری ئاگر لە هۆڵەکەدا هەبوون و بەگوتەی شاهێدحاڵان بۆ هەڵکردنی یاریی ئاگرین بەکارهاتوون. ئاماژە بەوەش درا بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوە ئەو ئامێرانە هۆکاری سەرەکیی ئاگرەکە بوون.

سەبارەت بە ژمارەی قوربانیان راگەیەندرا کە 107 کەس لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستدا و 82 برینداریش هەن. ئاشکراش کرا، دوای ئاگرەکە، 600 کەس لەنێو هۆڵەکە رزگار کراون و 21 ئۆتۆمبێل بەشدارییان لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدا کردووە.

ادامه مطلب