بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینی كردووە لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا ئاسمانی شارەكانی هەرێمی كوردستان-عێراق هەوراوی دەبێت و پلەكانی گەرما بەشێوەیكی بەرچاو روو لە دابەزین بكەن.
كەشناسی سەبارەت بە رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاندووە “ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بە نزیکی ٢ تـا ٤ پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەممە.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی ڕایگەیاندووە: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، له ههندێك ناوچه دهگۆڕێت بۆ نیمچه ههور، پلەکانی گەرماش نزيك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هەینی.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی شارەكانی هەرێمی بڵاوکردەوە و بەمشێوەیەیە:-
هەولێر (ئەربیل): ٢٩ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٠ پلە
دهۆک: ٢٩ پلە
زاخۆ: ٣٠ پلە
هەڵەبجە: ٣٢ پلە
سۆران: ٢٩ پلە
حاجی ئۆمەران: ١٩ پلە
Your point of view caught my eye and was very interesting. Thanks. I have a question for you. https://www.binance.info/sk/register?ref=WKAGBF7Y