لە هەولێر یادی 29 ساڵەی دامەزراندنی بەرەی تورکمانی کرایەوە
  • TEBA KURDİ
  • Uncategorized
  • لە هەولێر یادی 29 ساڵەی دامەزراندنی بەرەی تورکمانی کرایەوە

لە هەولێر یادی 29 ساڵەی دامەزراندنی بەرەی تورکمانی کرایەوە

نیسان 24, 2024 18:43
لە هەولێر یادی 29 ساڵەی دامەزراندنی بەرەی تورکمانی کرایەوە
0

لایک

لە ڕێوڕەسمێکدا یادی 29 ساڵەی دامەزراندنی بەرەی تورکمانی لە شاری ھەولێر کرایەوە و بەم بۆنەوەیە بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم و پێکھاتە و چین و توێژەکان بە مەبەستی پیرۆزباییکردن سەردانی بارەگای بەرەی تورکمانییان کرد و لە لایەن ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی، ئایدن مەعرووف پێشوازییان لێکرا.

لە رێوڕەسمەکەدا، ھەریەک لە شاندی سەرۆکایەتی ھەرێم، سەرۆکایەتی حکوومەت، لقی دووی پارتی دیموکراتیی کوردستان، مەڵبەندی سێی یەکێیی نیشتمانیی کوردستان، کۆمەڵی ئیسلامی و ژمارەیەک لە پارتە تورکمانییەکان و ئاشوورییەکان سەردانی ئۆفیسی ھەولێری بەرەی تورکمانییان کرد.

لەبارەی رێوڕەسمەکەوە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی، ئایدن مەعرووف لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا وتی: “بەبۆنەی 29ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی بەرەی تورکمانی، رێوڕەسمێکی پێشوازیکردن لە میوانانمان رێکخست و تیاییدا سەرجەم چین و توێژەکان بە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانییان کردین و ئەمەش دەرفەرێک بوو بۆ پتەوترکردنی پەیوەندییەکانمان”.

ئایدن مەعرووف وتیشی: “لەوەتەی دامەزراندنییەوە، بەرەی تورکمانی ھەمیشە ھەوڵی بەدەستھێنانی مافەکانی تورکمانی داوە لە رێگای دیالۆک و چالاکییە جۆراوجۆرەکان و خۆشحاڵبووین کە ئەمڕۆ میوانان بە گوڕ و تینەوە بەشدارییان لە رێوڕەسمەکەدا کرد”.

لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژانامەوانان لەبارەی سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئایدن مەعرووف وتی: “سەردانەکەی سەرۆککۆمار ئەردۆغان بۆ عێراق و دواتریش بۆ ھەولێر سەردانێکی گرنگ بوو، ئێمە وەک تورکمانەکانی عێراق ھەمیشە پاڵپشتی ئەم پەیوەندیانە دەکەین، تورکیا وڵاتێکی گرنگە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ھیوا خوازین پارێزگاری لە پەیوەندییەکانمان بکەین”.

بەرەی تورکمانی لە 22/4/1995 لە شاری ھەولێر دامەزرا و تا ئێستا لە کاری سیاسیی بەردەوامە.

En az 10 karakter gerekli