نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكی پارچه شوێنه‌وارێكی عێراق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 2700 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
نووسینگه‌كه رایگه‌یاندووه، ئه‌و پارچه شوێنه‌واره به‌ناوی ئه‌بولهۆله و له‌زێڕ نه‌خشێنراوه و له مۆزه‌خانه‌ی كارلۆس له زانكۆی ئیموری له ئه‌تڵانتا نمایشكرابوو.
دواتر باڵیۆزی عێراق له واشنتۆن رایگه‌یاند، له‌م رۆژانه‌دا پارچه شوێنه‌واره مێژووییه‌كه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه عێراق.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە پارچە شوێنەوارەکە له ساڵی 2003 له مۆزه‌خانه‌ی به‌غداد درزرابوو.
له دوو ساڵی رابردوودا ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ی 700 پارچه شوێنه‌واری له 14 وڵاتی جیاواز گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ عێراق.