عێراق و ئوردن یاداشتێکی ئەمنی واژۆ دەکەن

عێراق و ئوردن یاداشتێکی ئەمنی واژۆ دەکەن

ئاب 23, 2023 18:13
عێراق و ئوردن یاداشتێکی ئەمنی واژۆ دەکەن
0

لایک

عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، عێراق و ئوردن یاداشتێکی ئەمنییان واژۆکردوە و بە پێشکەوتنێکی گەورە لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانە سنووربەزێنەکان لە قەڵەمی دەدەن کە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە.

بەپێی وتەی عەبدولئەمیر شەمەری، “یاداشتەکە هاریکاریی نێوان دوو وڵاتەکە لە کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکانی نێوانیان و پێدانی ڤیزەی چوونەژوورەوە بۆ نێو خاکی هەردوولا لە بوارەکانی مەشق و راهێنان و ئەوانی دیکە، لەخۆ دەگرێت”، وتیشی، “ئەو رێککەوتنە گۆڕانێکی گەورەیە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تاوانە سنووربەزێنەکان.”
وەزیری ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، “یاداشتننامەی لێکتێگەیشتن هەنگاوێکی گرنگە لە پێناو هاوکاری ئەمنی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ و خاڵی دەستپێکی هەنگاوەکانی داهاتووە لەگەڵ برایانی عەرەب لە دامەزراندنی پڕۆژەی ئەمنی یەکگرتوو”.

جەختیشی کردەوە، “سەقامگیریی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات لە بەرژەوەندی هەردووکیاندا دەشکێتەوە، هەروەک ئاماژەی بە هەوڵەکانی هێزە چەکدارەکانی ئوردن کرد لە پاراستنی سنوورەکانیان لەگەڵ عێراق کە بارگرانی ئەمنی بۆ دەزگا پەیوەندیدارەکانی دروست ناکەن”.

شەمەری باسی لەوەشکرد، وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەنگاوی گەورەی ناوە لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و تیرۆردا، بەوپێیەی سوپای عێراق قوربانی گەورەی پێشکەشکردوە لە شەڕی دژی تیرۆر و پێشکەشکردنی شەهیدان لە پێناو بنبڕکردنی ئەم بەڵایە بەناوی وڵاتانی هه‌موو جیهان.

هەروەک باسی لەو ئەزموونە زۆرە کرد کە هەردوو وەزارەتەکانی ناوخۆی دوو وڵاتەکە لە بوارە ئەمنییەکاندا ئەنجامیان داوە، ئەوەش هۆکار بووە تاوەکو توانای بنیاتنانی بوارە جیاجیاکان فراوانتر بکەین و ئەزموونەکان ئاڵوگۆڕ بکەین و بەرنامەی راهێنان و چالاکییە جۆراوجۆرەکان جێبەجێ بکەین کە بەشدارن لە بەهێزکردنی توانا خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان بە هەموو جۆرەکانیانەوە”.

عەبدولئەمیر شەمەری وتیشی، “پەیوەندیی بەردەوامی نێوان هەردوو وەزارەتەکە دەرگا لەسەر دەرفەتی نوێ دەکاتەوە لەپێناو هەوڵی زیاتری هەماهەنگیکردن لە بواری سەقامگیریی ئەمنی و کەمکردنەوەی تاوان لە هەردوو وڵات و ئامادەکاری پێشوەختە بۆ بەرپەرچدانەوە و کەمکردنەوەی ئەو هەڕەشە و مەترسییانەی رووبەڕوویان دەبنەوە”.

ئەوەشی خستەڕو، “وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەنگاوی زیاتری ناوە لەپێناو ئاسانکردنی وەرگرتنی ڤیزەی چووونژوورەوە لەلایەن هاوڵاتیانی ئوردن بۆ نێو خاکی عێراق، هەروەها بە نیازی ئاسانکاری زیاترین بۆ خزمەتکردنی هەردوو گەلەکەمان و هێنانەدی گۆڕانکارییەکی نوێ لە ئاستی ئاسایشدا و هاوکاری نێوان هەردوو وڵات”.

En az 10 karakter gerekli