وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بەفەرمی كوشتنی ئەبوو عوبەیدە وتەبێژی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە بۆردومانێكدا لە كەرتی غەززە راگەیاند.
یسرائیل كاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند: لە ئۆپەڕاسیۆنێكی سەركەوتوودا توانیمان ئەبوو عوبەیدە وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس بكوژین.
هەروەها ڕاشیگەیاند: پیرۆزبایی لە سوپای ئیسرائیل و دەزگای هەواڵگریی شاباك دەكەین بەهۆی ئەنجامدانی ئەم كارەیان و لەناوبردنی ئەبوو عوبەیدە.
هاوکات وەزیری بەرگریی ئیسرائیل جەختیشی كردەوە كە هەوڵەكانیان لە كەرتی غەززە چڕتر دەكەنەوە و زۆرترین ئەندامانی بزووتنەوەی حەماس لەناو دەبەن.
سوپای ئیسڕائیل دوێنێ شەممە بەئامانجگرتنی ئەبوو عوبەیدە وتەبێژی بزووتنەوەی حەماسی لە بۆردومانێكدا لە یەكێك لە گەڕەكەكانی كەرتی غەززە ڕاگەیاندبوو، بەڵام ئەمڕۆ لەسەر زاری وەزیری بەرگریی ئیسرائیل كوژرانی یەكلایی كرایەوە.