بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان – عێراق پێشبینییەکانی بۆ کەش وهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئاسمان بە گشتی لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت.
رۆژی پێنجشەممە 15ی ئایاری 2025، بەرێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان – عێراق ڕایگەیاند: “ئاسمان بە گشتی لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت, لەگەڵ بەردەوامی ناجیگیری کەش بەهۆی بارینی تاوە باران وبروسکەی پچر پچر لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەرێژەی زیاتر لەناوچە شاخاووییەکان, پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش سەقامگیر دەبێتەوە و ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت”.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان – عێراق پێسبینی دەکات سبەی هەینی 16ی ئایاری 2025: “ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت”.
کەشناسی لەبارەی پلەکانی گەرما پێشبینی کردووە: “پلەی گەرما لە نێوان سێ بۆ شەش پلە نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ”.
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات سبەی پلەی گەرما لە هەرێم سێ بۆ چوار پلە بەرزبێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.
پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
هەولێر (ئەربیل) : 30 پلە
سلێمانی : 28 پلە
دهۆک : 27 پلە
زاخۆ : 26 پلە
هەڵەبجە : 26 پلە
سۆران : 26 پلە
حاجی ئۆمەران : 16 پلە