وانەبێژانی زانكۆکانی هەرێم دادەمەزرێندرێن

وانەبێژانی زانكۆکانی هەرێم دادەمەزرێندرێن

ئایار 19, 2024 15:33
وانەبێژانی زانكۆکانی هەرێم دادەمەزرێندرێن
0

لایک

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی ناوی سەرجەم وانەبێژانی زانکۆکانیان ناردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی دامەزراندن.

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی راگەیاند، لەدواین هەوڵەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، لیستی ناوی سەرجەم وانەبێژانی زانکۆ حکومییەکانیان بەرزکردوەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و لەوێشەوە ئاڕاستەی بەغداد دەکرێت، بەمەبەستی دامەزراندن و دابینکردنی شایستە داراییەکانیان.

وتیشی، وانەبێژانی زانکۆ حکومییەکان ماوەی چەند ساڵێکە خزمەت پێشکەش بە خوێندنی باڵا دەکەن لە هەرێمی کوردستان، بۆیە مەبەستییانە بێ جیاوازی سەرجەم وانەبێژان دابمەزرێن.

بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وانەبێژانی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان ژمارەیان هەزار و 982 وانەبێژە و ماوەی چەندین ساڵە وەک وانەبێژ خزمەت دەکەن.

En az 10 karakter gerekli