وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ڕایگه‌یاند، بەشی گەنجینەی فیدڕاڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ كه بڕه‌كه‌ی 50 ملیار و 522 ملیۆن دیناره.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، رێكەوتی 22ـی ئایاری 2025، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی نیسانی ساڵی 2025 کە بڕەکەی 50 ملیار و 522 ملیۆن و 750 هه‌زار دیناره بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ لەلقی هەولێر(ئەربیل)ـی بانکی ناوەندی عێراق.
به‌پێی یاسای بودجه‌ی عێراق، هه‌رێم پابه‌ندكراوه به پێدانی 50%ـی داهاتی نانه‌وتی و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه له به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی عێراق مووچه‌ی ته‌واوی موچه‌خۆرانی هه‌رێم خه‌رج ده‌كات.