ناتانیاهۆ: هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران دەبێت پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل بکات

ناتانیاهۆ: هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران دەبێت پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل بکات

ئازار 24, 2026 12:44
ناتانیاهۆ: هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران دەبێت پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل بکات
0

لایک

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، هەر ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ئێران دەبێت پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل بکات.

 نەتەنیاهۆ ئاماژەی بەوە دا کە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، پرسی سوودوەرگرتن لە دەستکەوتە سەربازییەکانیان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سیاسی تاوتوێ کردووە.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەختی کردەوە، هێرشە سەربازییەکانیان بۆ سەر بەرنامەی مووشەکی و ئەتۆمیی ئێران و پێگەکانی حیزبوڵڵا لە لوبنان بەردەوام دەبن. هەروەها ئاشکرای کرد، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٢ زانای دیکەی ئەتۆمیی ئێرانییان کردووەتە ئامانج  و دووپاتی کردەوە، لە ژێر هەر فشارێکدا بێت، ئیسرائیل دەستبەرداری بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی نابێت.

هاوکات، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: “دەرفەتێکی زۆر باش” بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ تاران لە ئارادایە. ترەمپ بڕیاری دا هەڕەشەی هێرشکردنە سەر وێستگەکانی وزە و ژێرخانی ئێرانی بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ دوابخات، ئەوەش وەک دەرفەتێک بۆ بەرەوپێشچوونی دانوستانەکان کە لە ئێوارەی شەممەوە دەستیان پێ کردووە.

بە وتەی ترەمپ، لایەنی ئێرانی ئەمجارە بە جدییەتەوە هاتووەتە نێو گفتوگۆکان و لەسەر ١٥ خاڵی سەرەکی ڕێککەوتوون، گرنگترینیان بەڵێنی ئێرانە بۆ فەراهەمکردنی ئاشتی و وازهێنان لە خاوەندارێتیی چەکی ئەتۆمی. ترەمپ ئاماژەی بەوەش دا، واشنتن لەگەڵ کەسایەتییەکی ئێرانیی لە گفتوگۆدایە، نەک ڕێبەری باڵای ئەو وڵاتە.

En az 10 karakter gerekli