ئێران دەڵێت چوار درۆنی ئەمریکا و ئیسرائیلمان خستەخوارەوە

ئێران دەڵێت چوار درۆنی ئەمریکا و ئیسرائیلمان خستەخوارەوە

ئازار 31, 2026 15:25
ئێران دەڵێت چوار درۆنی ئەمریکا و ئیسرائیلمان خستەخوارەوە
0

لایک

ئێران بڵاوی كرده‌وه‌، لە دوێنێوە لە ئاسمانی پارێزگای ئەسفەهان سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە جۆری( MQ-9)ی ئەمریکی و یەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە جۆری (Orbiter)ی ئیسرائیلی لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە خراونەتە خوارەوە.

سوپای پاسداران ڕایگەیاند، دوێنێ دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە جۆری( MQ-9)ی ئەمریکی لە ئاسمانی ئەسفەهان لەلایەن تۆڕی یەکگرتووی بەرگریی ئاسمانییەوە تێكشكێندراون.

سوپای ئێران لە ڕاگەیاندراوێکدا باسی له‌وه‌ كرد بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی دیکەی بێفڕۆکەوان لە جۆری ( MQ-9)لە ئاسمانی ئەسفەهان لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە خراوەتەخوارەوە.

هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ كرا كه‌ دوێنێ لە پارێزگای ئەلبورز فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە جۆری  (Orbiter)ی ئیسرائیلی تێكشكێندراوه‌.

هێزە چەکدارەکانی ئێران دیمەنەکانی ڕاداری کاتی تێكشكاندنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوی سوپای ئێران، ژمارەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی ئەمریکا و ئیسرائیل کە لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئێرانەوە خراونەتە خوارەوە گەیشتووه‌ته‌ ١٤٦ فڕۆکەیە.

En az 10 karakter gerekli