ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی كاری بازرگانی بەشێوەیەكی بەرچاو لەگەڵ ئیسرائیل كەمكردووەتەوە، هەروەها دەڵێت، “دەبێت وەك وڵاتانی ئیسلامی هەر هەنگاوێك كە پێوستە بینێین بۆ پشتیوانی لە فەڵەستین و ڕێگری بكەین لە فرۆشتنی چەك بە ئیسرائیل”.
ئەمڕۆ دووشەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە میانی پێشكەشكردنی وتارێكدا لە کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی لە سعوودیە ڕایگەیاند، “پێویستە وڵاتانی ڕۆژئاوا و نێودەوڵی هەموو كارێك بكەن بۆ ڕاگرتنی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستین و جیاوازی بۆچوون نابێت هۆكارێك بۆ ڕێگریكردن لەو كارە، هەروەها بەهیواین بەزووترین كات لایەنەكانی فەڵەستین یەكبگرن، ئێمەش هاوكاریان دەبین”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “ئیسرائیل دەیەوێت خاكی زیاتر لە فەڵەستین داگیر بكات و دەبێت وەك وڵاتانی ئیسلامی بە زوترین كات هەر هەنگاوێك كە پێوستە بینێین بۆ پشتیوانی لە فەڵەستین و ڕێگری بكەین لە فرۆشتنی چەك بە ئیسرائیل”.
ئەردۆغان باسی لەوەشكرد، “وەكو توركیا پشتوانی لە سكاڵاكەی باشووری ئەفریقا دەكەن كە سەر ئیسرائیل تۆماری كردووە و وڵاتەكەی پەیوەندیە بازرگانیەكانی لەگەڵ ئیسرائیلدا بەشێوەیەكی بەچاو كەمكردووەتەوە، چونكە نەتەنیاهۆ خاكی فەڵەستینی داگیركردووە و هەموو كارێك دەكەین بۆ ڕاگرتنی”.