هەرزەکارێک لە بەغداد دوو ئەندامی خێزانەکەی بە گولـلە دەکوژێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هەرزەکارێک لە بەغداد دوو ئەندامی خێزانەکەی بە گولـلە دەکوژێت

هەرزەکارێک لە بەغداد دوو ئەندامی خێزانەکەی بە گولـلە دەکوژێت

تەقەی لە باوەژن و زڕخوشکەکەی کردووە

ئازار 9, 2023 20:47
هەرزەکارێک لە بەغداد دوو ئەندامی خێزانەکەی بە گولـلە دەکوژێت
0

لایک

ئاژانسی شەفەق نیوزی لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدادی پایتەخت رایگەیاند، هەرزەکارێک کە تەمەنی 16 ساڵە دەستڕێژی گوللـەی لە باوەژن و زڕخوشکەکەی کردووە و هەردووکیانی کوشتووە، پاشانیش بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.

بەوتەی سەرچاوە ئەمنییەکە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەی معەسکەر رەشیدی بەغداد، کەسێک تەقەی لە باوەژن و زڕخوشکەکەی کردووە، دەستبەجێ هەردووکیانی کوشتوە لەکاتێکدا (کچەکە) زڕخوشکەکەی تەمەنی تەنها یەک ساڵ بووە.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەهۆکارەکانی پشت ئەو رووداوە کرد و ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان هۆکاری سەرەکی رووداوەکە بۆ کێشەی خێزانی دەگەڕێتەوە کە ئەو کوڕەی تاوانەکەی ئەنجامداوە، ناکۆکی لەگەڵ باوەژنەکەی هەبووە کە دەکاتە هاوسەری دووەمی باوکی.

جێی باسە، تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە لەدایکبووی ساڵی 2005ـه و پاش ئەوەی تاوانەکەی ئەنجامداوە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە، هێزە ئەمنیەکانیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆئەو رووداوە کردووەتەوە و گەڕان و بەدواداچوونیش بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە بەردەوامە.

En az 10 karakter gerekli