“وشکەساڵی ھەڕەشەیە لەسەر عێراق”

“وشکەساڵی ھەڕەشەیە لەسەر عێراق”

ئایار 23, 2023 14:15
“وشکەساڵی ھەڕەشەیە لەسەر عێراق”
0

لایک

لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرباری بارانبارین، ھێشتا وشکەساڵی ھەڕەشەیە لەسەر عێراق.

سائر جبوری، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کەرتی کشتوکاڵ  و وەرزی دروێنەوەی گەنم بوژانەوەی زۆری بەخۆوە بینیوە، ھۆکارەکەشی بۆ شەپۆلەکانی بارانبارین دەگەڕێتەوە، کە ئەمساڵ رێژەکەی زۆر بووە. 

ئەو ئەندامەی لیژنەی کشتوکاڵ وتیشی، سەرباری بارانبارین، بەڵام ھێشتا وشکەساڵی مەترسییە لەسەر عێراق، چونکە بۆ ساڵانی داھاتوو رەنگە عێراق دووچاری کێشەی گەورە ببێتەوە، ئەگەر بێتو رێککەوتن سەبارەت بە پرسی ئاو نەکرێت، بە تایبەت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، چونکە ھەوڵەکانی حکومەت لەوبارەیەوە لە ئاستی پێویستدا نییە. 

En az 10 karakter gerekli