هەفتەی داهاتوو بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

هەفتەی داهاتوو بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

تشرینی دووه‌م 24, 2023 15:15
هەفتەی داهاتوو بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
0

لایک

بەگوێرەی پێشبینییەکان رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا رۆژی یەکشەممە و دووشەممەی داهاتوو بارانبارین لە هەرێم دەستپێدەکات و سێشەممە کۆتایی دێت.

هاوکات، کەشناسی عێراقیش ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی دووشەممە باران لە هەرێم دەبارێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.
باسی لەوەش کرد، ئاسمانی هەرێم بۆ رۆژی سێشەممە نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم هەیە و پلەکانی گەرما لەو رۆژەدا کەمێک بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژانی پێش خۆی دادەبەزن.

لایخۆشییەوە کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما جێگیردەبن.

En az 10 karakter gerekli