کۆمسیۆن مەرجەکانی خۆکاندیدکردنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا کرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کۆمسیۆن مەرجەکانی خۆکاندیدکردنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا کرد

کۆمسیۆن مەرجەکانی خۆکاندیدکردنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا کرد

ئازار 10, 2024 13:32
کۆمسیۆن مەرجەکانی خۆکاندیدکردنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا کرد
0

لایک

تەنیا چوار رۆژ لەبەردەم کاندید و لایەنە سیاسییەکان ماوە بۆ خۆتۆمارکردن و بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

فەرهاد ئەسعەد، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: (14)ی ئەم مانگە کۆتا وادەیە لەبەردەم کاندید و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ماوەی بۆ خۆ تۆمارکردن.

وتیشی، حەوت لایەنە سیاسی فۆرمییان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان پڕکردوەتەوە و 13ی مانگ دەرگای هاوپەیمانی بۆ حزبەکان دەکرێتەوە.

راشیگەیاند، تا ئێستا 29 کاندیدی سەربەخۆ فۆرمییان پڕکردوەتەوە بۆ بەشداری لە ‌هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هیچ هاوپەیمانییەتییەکیش تۆمار نەکراوە.

 فەرهاد ئەسعەد، رایگەیاند، سبەینێ لەگەڵ نوێنەری پارتە تۆمارکراوەکە کۆدەبنەوە بۆ خستنەڕووی میکانیزمی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

فەرهاد ئەسعەد ئەوەشی خستەڕوو، هەر کەسێک تا ڕۆژی دەنگدانی تایبەت تەمەنی بگاتە 25 ساڵ، دەتوانێت خۆی بۆ هەڵبژاردنەکە کاندید بکات و بۆ هەر کاندیدێکی سەربەخۆش بڕی ملیۆنێک دینار، لە لایەنە سیاسییەکان پێنج ملیۆن و لە هاوپەیمانییەکانیش 10 ملیۆن دینار بۆ خۆتۆمارکردن وەردەگیرێت.

راشیگەیاند، دەبێت کاندیدەکە بە فلتەرەکانی دەستەی دەستاکی، پێشینەی تاوان و یاسای ڕیشەکێشکردنی بەعسدا تێپەڕبێت.

بەرپرسەکەی لقی هەولێری کۆمسیۆن راشیگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی شەشەمین خوولی پەرلەمانی کوردستان 100 کورسییەکەی پەرلەمان بەمشێوەی بەسەر پارێزگاکان دابەشکراوە، هەولێر 34 کورسی، سلێمانی 38 کورسی، دهۆک 25 کورسی و هەڵەبجە تەنیا 3 کورسی دەبێت.

En az 10 karakter gerekli