د. جه‌مال کۆچەر له په‌یامێكی ڤیدیۆیدا له‌باره‌ی دوواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، “له‌نێو قه‌یرانی دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدڕاڵی گه‌یشتونه‌ته بنبه‌ست، به‌غدا پاره‌ی سێ مانگی مووچه وه‌كو قه‌رز ده‌داته هه‌رێم و پاره‌ی مانگێكی داوه و دوو مانگی دیكه ماوه و جارێكی دیكه قه‌یرانی مووچه ده‌ستپێده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌و قه‌رزه بۆ سێ مانگه و یه‌كێك له مه‌رجه‌كانیش ئه‌وه‌یه ده‌بێت به‌ر له ساڵی كۆتایی هه‌رێم بیگه‌ڕێنێته‌وه، هه‌موشمان ده‌زانین كه له توانای هه‌رێمدا نیه بیگه‌ڕێنێته‌وه”.
د. جه‌مال کۆچەر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، له‌باره‌ی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم و فیدڕاڵی گه‌یشتونه‌ته “بنبه‌ست”، به‌غدا پاره‌ی سێ مانگی مووچه وه‌كو قه‌رز ده‌داته هه‌رێم و پاره‌ی مانگێكی داوه و دوو مانگی دیكه ماوه و جارێكی دیكه قه‌یرانی مووچه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
د. جه‌مال کۆچەر ده‌ڵێت، “پێشنیارمان كردووه به‌غدا راسته‌وخۆ مووچه دابه‌شبكات به‌ڵام پێویستی به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو حكومه‌ت هه‌یه، هیچ مه‌ترسییه‌كیش بۆ قه‌واره‌ی هه‌رێم نیه وه‌كو هه‌ندێك كه‌س لێی ده‌ترسن، چونكه سێ مه‌رجی بۆ دانراوه كه به‌هیچ جۆرێك رێگه نادرێت زیاده‌ڕه‌ویی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم بكرێت، كه به رێگه‌ی یاسایی ده‌كرێت و به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو حكومه‌ت و له‌وباره‌یه‌وه هاریكاربن، هه‌روه‌ها له رێگه‌ی ئه‌و بانكانه‌وه ده‌درێت كه عێراقین و لقیان له شاره‌كانی هه‌رێم هه‌یه”.
روونیشیكرده‌وه، “قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌و هه‌نگاوه لاواز نابێت به‌ڵكو قه‌واره‌ی هه‌رێم به نادادپه‌روه‌ری و حكومڕانی خراپ و لێكترازان و ململانێی سیاسی و له‌سه‌ر هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك لاواز ده‌بێت، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وباره‌یه‌وه قسه ده‌كه‌ن هه‌ڵه‌ن”.
تائێستا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگه‌كانی 8، 9ی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتووه و هێشتاش وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه كۆتایی به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 7 بهێنێت، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ره‌وانه‌كردنی 700 ملیار دینار له به‌غداوه بۆ سه‌ر هه‌ژماری دارایی هه‌رێمی كوردستان.
په‌یوه‌ست به چاره‌سه‌ری قه‌یرانی مووچه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، چوار فراكسیۆنی كوردستانی له به‌غدا كۆبوونه‌ته‌وه و له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه گفتوگۆیان كردووه، هه‌نگاوێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بگوازرێته‌وه سه‌ر به‌غدا و 63 هه‌زار واژۆش هه‌ن، كه داوا ده‌كه‌ن مووچه‌كانیان له به‌غداوه دابه‌شبكرێت، وه‌كو فه‌رمانبه‌رانی به‌غدا كه هیچ كێشه‌یه‌كیان له مووچه نییه ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌شی كه داعش هه‌بوو.