وەزارەتی پەروەردە نووسراوی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوە و بە گرێبەستكردنی وانەبێژانی بڵاوكردەوە
  • تەبا کوردی – TEBA Kurdi
  • عێراق
  • وەزارەتی پەروەردە نووسراوی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوە و بە گرێبەستكردنی وانەبێژانی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پەروەردە نووسراوی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوە و بە گرێبەستكردنی وانەبێژانی بڵاوكردەوە

كانونی دووه‌م 7, 2024 12:12
وەزارەتی پەروەردە نووسراوی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوە و بە گرێبەستكردنی وانەبێژانی بڵاوكردەوە
0

لایک

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: دوای هەموارکردنەوەی یاسای بودجە، پلە بەرزکردنەوە لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان دەست پێدەکات، هەروەها گرێبەست بۆ مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو دەکرێت.

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە کە واژۆی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی بەسەرەوەیە و ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کراوە، تێیدا هاتووە: “ئاماژە بە یاداشتی مامۆستایان کە ئاراستەمان کراوە، پاش گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران، رەزامەندی هەیە کە پاش هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدراڵی و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان”.

-پلە بەرزکردنەوە لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان دەست پێبکات.

-بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی دامەزراوە بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

En az 10 karakter gerekli