ئەمڕۆ سێشەممە، 12-11-2024، زیاتر لە هەزار پارچە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی لە شاری دهۆک دابەش دەکرێت، زەوییەکانیش کەوتوونەتە ناحیەی فەیدییەی سەر بە قەزای سێمێل.
لە 27ـی ئاداری 2024، ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق چەند بڕیارێکی دەرکرد، یەکێک لە بڕیارەکان ڕاسپاردنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بوو بۆ تەرخانکردن و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، هەر لەسەر ئەم بڕیارە، وەزارەتی شارەوانی لە مانگی حوزەیرانەوە دەستی بەکارەکانی کردووە بۆ تەرخانکردنی زەوی پێویست لە سنووری شارەوانییەکان لەسەرتاسەری هەرێمدا.