بڕیارێكی نوێ بۆ وانەبێژانی خوێندنی باڵا درا

بڕیارێكی نوێ بۆ وانەبێژانی خوێندنی باڵا درا

كانونی دووه‌م 16, 2025 10:02
بڕیارێكی نوێ بۆ وانەبێژانی خوێندنی باڵا درا
0

لایک

ڕۆژی چوارشەممە، ڕێكەوتی 15ـی کانوونی دووەمی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق، ڕەزامەندی دا لەسەر داواکاری قوتابییانی خوێندنی باڵا، ماستەر و دکتۆرا کە وانەبێژن و فەرمانی بە گرێبەستبوونیان هەیە.

وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجوومەنی وەزیران دڵنیایی داوە، لەوەی قوتابییانی خوێندنی باڵا مافیان پارێزراو دەبێت و لە خوێندن بەردەوام دەبن تا کاتی تەواوکردنی پرۆسەکە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوە دا، قوتابییانی خوێندنی باڵا دوای تەواوکردنی خوێندنەکەیان ڕێکارەکانی بە گرێبەستکردن و دەستبەکاربوونیان بۆ ئەنجام دەدرێت، بەو مەرجەی بە کردارەکی وانەبێژبووبن و مەرجەکانی دامەزراندن بە گرێبەستیان تێیدا بێت، واتە لە یەک کاتدا هەردوو مافى خوێندن و دامەزراندنیان پارێزراو دەبێت.

En az 10 karakter gerekli