پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە “لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر ڕەزامەندی درا بە خەرجکردنی بڕی (200 ملیۆن دینار) بۆ دابینکردنی پێداویستی و نۆژەنکردنەوەی قهڵاتى ههولێر، کە یهكێكه له پێگه شارستانیه بهرچاوهكان و خاوهنى شێواز و تهلارسازى و كارهكتهرێكى بیناسازی گرنگه و به درێژایی 6000 ههزار ساڵ شوێنى نیشتهجێبوون بووە”.
ئاماژە بەوە درا، “جگە لەو بودجە دیاریکراوەش لە ئێستادا دوای ژێرخاککردنی کارەبای قەڵات لە پێناو جوانتر نیشاندانی سیمای جوانی قەڵات و ئەو شوێنەوارە مەزنە کە مایەی شانازی گەلەکەمانە، دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوەى شەقامى سەرەکى نێو قەڵات و بڕیاریشە لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوودا لە سەر قەڵای هەولێر چەندین ڕێستۆرانت و چێشتخانە و کافێ بکرێتەوە و ببێتە شوێنێکی گرنگی گەشتیاری نێو سەنتەری شاری هەولێر، تاکو ڕۆژانە و بەتایبەتى لە كاتی بۆنە و ئاهەنگەكاندا ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاران و هاوڵاتییان ڕووی لێبەكەن”.
لە راگەیەندراوەکەدا زانیاری لەبارەی پێگەی جوگرافی قەڵای هەولێر خراوەتەڕوو و باس لەوە کراوە “قەڵای هەولێر بازنەیی رووتەختە، رووبەری ( 102 هەزار و 190) م2 ـیەو کەوتووەتە نێوەڕاستی شاری هەولێر، 415م لەئاستی رووی دەریا بەرزە و 26م و 25سم لە ئاستی رووی شاری هەولێر بەزرترە، كە لە بەرزترین شوێنی، دەگاتە نزیكەی 30م”.