دەسەڵاتی دادوەریی عێراق رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو کەسە دەگرێتەبەر کە لە سوید قورئانی سوتاند
  • تەبا کوردی – TEBA Kurdi
  • عێراق
  • دەسەڵاتی دادوەریی عێراق رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو کەسە دەگرێتەبەر کە لە سوید قورئانی سوتاند

دەسەڵاتی دادوەریی عێراق رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو کەسە دەگرێتەبەر کە لە سوید قورئانی سوتاند

حوزه‌یران 29, 2023 15:45
دەسەڵاتی دادوەریی عێراق رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو کەسە دەگرێتەبەر کە لە سوید قورئانی سوتاند
0

لایک

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لایەنە پەیوەندارەکانی راسپارد بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو هاووڵاتییە بە رەگەز عێراقییەی کە لە سوید قورئانی پیرۆزی سوتاند.

لەو بارەیەوە راگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقەوە بڵاوکرایەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “فایەق زێدان لایەنە پەیوەندارەکانی راسپارد بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو پەنابەرە بە رەگەز عێراقییەی کە لە سوید قورئانی پیرۆزی سوتاند، ئەمەش بەپێی ماددەی 14 لە یاسای سزادانی عێراقی بەرکار”.

ئاماژە بەوەشدراوە، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی راسپاردووە بە هەماهەنگیی لەگەڵ دادگای لێکۆڵینەوەی یەکەمی کەرخ بۆ تەواوکردنی رێوشوێنی یاسایی بۆ داواکاریی گەڕاندنەوەی ئەو پەنابەرە بە رەگەز عێراقییەی کە لە سوید قورئانی پیرۆزی سوتاند هەروەها دادگاییکردنی بەپێی یاسا.

پێشتریش وتەبێژی حکوومەتی عێراق، باسم عەوادی لە راگەیەندراوێکدا بە توندی سەرکۆنەی سوتاندنی قورئانی پیرۆزی لە وڵاتی سوید کرد و رایگەیاند کە ئەم کارە بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی بە ئازادی رادەبڕینەوە نییە و داوای کرد کە بەهیچ شێوەیەک رێگە بە دووبارە بوونەوەی ئەم کارە نەدەرێت کە هەستی ملیۆنان موسڵمان ئازار دەدات.

En az 10 karakter gerekli