فوئاد حوسێن جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، بۆ بەشدارییکردن لە حەوتەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی لەبارەی داهاتووی سووریا و ناوچەکە گەیشتە برۆکسل پایتەختی بەلجیکا.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، فوئاد حوسێن بۆ بەشدارییکردن لە حەوتەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی لەبارەی داهاتووی سووریا و ناوچەکە گەیشتووهتە برۆکسل پایتەختی بەلجیکا.
ئەحمەد سەحاف هیچ وردەکارییەکی دیكهی لەبارەی سەردانەکەی فوئاد حوسێن نەخستووەتەڕوو