عەلی فالح زەیدی یەکەمین کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەڕێوەبرد و کۆمەڵێک ڕێنمایی نوێی دەرکرد
  • تەبا کوردی – TEBA Kurdi
  • عێراق
  • عەلی فالح زەیدی یەکەمین کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەڕێوەبرد و کۆمەڵێک ڕێنمایی نوێی دەرکرد

عەلی فالح زەیدی یەکەمین کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەڕێوەبرد و کۆمەڵێک ڕێنمایی نوێی دەرکرد

ئایار 16, 2026 18:00
عەلی فالح زەیدی یەکەمین کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەڕێوەبرد و کۆمەڵێک ڕێنمایی نوێی دەرکرد
0

لایک

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق یەکەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران عەلی فالح زەیدی ئەنجامدا، کە تێیدا دۆخی ئێستای وەزارەتەکان و شێوازەکانی چارەسەرکردنی کێشە کارگێڕی و خزمەتگوزارییەکان تاوتوێ کران. لەم کۆبوونەوەیەدا نەخشەڕێگایەکی نوێ بۆ کارکردنی دامەزراوەکان دیاری کرا کە ئامانج لێی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری، گەشەپێدانی ئابووری و باشترکردنی ئەدای گشتییە.

سەبارەت بە کەرتی ئابووری و وزە، بڕیار درا سیاسەتێکی ئابووری گشتگیر بۆ وڵات دابڕێژرێت و ئەنجوومەنی سەقامگیری دارایی دابمەزرێت، لەگەڵ گۆڕینی سیاسەتی وەزارەتی نەوت بۆ زیادکردنی بەهای بەرهەمهێنان و هەناردەکردن نەک تەنها فرۆشتنی نەوتی خاو.

هەروەها وەزارەتی کارەبا ڕاسپێردراود بۆ ئامادەکردنی دوو پلانی خێرا و درێژخایەن بۆ چارەسەری کێشەی کارەبا، لە کاتێکدا داوا لە وەزارەتی تەندروستی کرا یاسای دەستەبەری تەندروستی چالاک بکات. لەسەر ئاستی دەرەوەش، وەزارەتی دەرەوە ئەرکی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی خێرای پێسپێردرا بۆ چالاککردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ دەوروبەری عەرەبی، هەرێمی و نێودەوڵەتی.

لە کەرتی گواستنەوە و تەکنەلۆژیادا، جەخت لەسەر خێراکردنی پڕۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی گشتگیر کرایەوە، و داوا لە وەزارەتی گواستنەوە کرا کار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان بکات بەمەبەستی بەستنەوەی عێراق بە بازرگانی جیهانی و بەرزکردنەوەی بودجەی دەوڵەت.

لە ڕووی کارگێڕییەوە، کۆمەڵێک مەرج و ڕێکاری نوێ بۆ وەزیرەکان دەرکران، کە دیارترینیان ئاشکراکردنی سەروەت و سامانی داراییە لە ماوەی هەفتەیەکدا، لەگەڵ ڕاگرتنی هەر گۆڕانکارییەکی وەزیفەیان هەموارکردنەوەیەک لە پێکهاتەی وەزارەتەکاندا لە ئێستادا.

هەروەها پێویستە هەر وەزارەتێک لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا ئەولەویەتەکانی خۆی بۆ خستنە ناو بەرنامەی حکوومەتەوە دیاری بکات و بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیرەکان تەنها لە نێوان فەرمانبەرانی خودی وەزارەتەکەدا هەڵبژێردراو بێت.

لە پێناو باشترکردنی ژینگەی وەبەرهێنانیشدا، بڕیار درا کار بە سیستەمی یەک پەنجەرە بکرێت و دامەزراوە فەرمییەکان لە ململانێی حزبی و سیاسی دوور بخرێنەوە، هاوكات تەرکیز بخرێتە سەر گەڕاندنەوەی پارە قاچاخکراوەکانی عێراق لە دەرەوە بە هاوکاری لەگەڵ دەستەی دەستپاکی.

En az 10 karakter gerekli