عەلی زەیدی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەستبەکاربوو

عەلی زەیدی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەستبەکاربوو

ئایار 16, 2026 11:13
عەلی زەیدی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەستبەکاربوو
0

لایک

عەلی زەیدی، وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەستبەکار بوو.

ئەمڕۆ شەممە، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٦، عەلی زەیدی، لە رێوڕسمێکی تایبەتدا وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق  و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەستبەکار بوو.

 عەلی زەیدی لە کۆشکی سەرۆکایەتیی حکوومەت لە بەغداد، لە لایەن محەممەد شیاع سوودانییەوە پێشوازی لێ کرا و ئەرکەکەی لێ وەرگرت.

لە رێوڕەسمەکەدا، وەک نەریتێکی پڕۆتۆکۆلیی عێراق لە کاتی رادەستکردنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ، ٢١ گولـلەتۆپ تەقێنران وەک نیشانەیەک بۆ رێزگرتن و پێشوازیکردن.

En az 10 karakter gerekli