نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ هاریكاریی عێراق (یونامی) داوای له خۆپیشانده‌ران كرد، “زۆنی نێوده‌وڵه‌تی” جێبهێڵن و باره‌گا حكومییه‌كان چۆڵ بكه‌ن و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک دان به‌خۆیاندا بگرن و راشیگه‌یاند، “نابێت عێراقییه‌كان ببنه قوربانی بارودۆخی كتوپڕ و له‌ناكاو، ئێستا مانه‌وه‌ی وڵات له مه‌ترسیدایه”.
یونامی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ هاریكاریی عێراق داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كات ده‌ستبه‌جێ “زۆنی نێوده‌وڵه‌تی” جێبهێڵن و هه‌موو باره‌گا حكومییه‌كان چۆڵ بكه‌ن و رێگه‌ش به حكومه‌ت بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی عێراقدا”.
ئەوەش هاتووە، “ئه‌م رووداوانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌وپه‌ڕی مه‌ترسیی به‌ره‌و زیاتر هه‌ڵكشاندان، داموده‌زگا حكومییه‌كان پێویسته بێ گیروگرفت و له هه‌مووكات و بارودۆخێكدا كاره‌كانی خۆیان ئه‌نجامبده‌ن بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی عێراق”.
یونامی ده‌شڵێت، “داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین به ئارامی بمێننه‌وه و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایش بكه‌ن و خۆشیان له‌و جۆره كارانه بپارێزن كه سه‌ر بۆ رووداوی دیكه‌ی نه‌خوازراو ده‌كێشن كه پێشپێگرتنیان ئه‌سته‌مه، هه‌روه‌ها داوا له لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كه‌ین كاربكه‌ن بۆ خاوكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و په‌نابردنه به‌ر گفتوگۆ وه‌ک تاكه رێگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان”.
جەختی لەوە کردووەتەوە، “نابێت عێراقییه‌كان ببنه قوربانی بارودۆخی كتوپڕ و له‌ناكاو، ئێستا مانه‌وه‌ی وڵات له مه‌ترسیدایه”.