له شه‌قامی ئیستیقلالی ناوچه‌ی به‌یئۆغڵو له ئیستانبوڵ ته‌قینه‌وه‌یه‌ک كه هێشتا هۆكاره‌كه‌ی نازانرێت روویداوه و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە قوربانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له شه‌قامی ئیستیقلال نزیک گۆڕه‌پانی ته‌قسیم ته‌قینه‌وه‌یه‌ک كه هێشتا سه‌رچاوه و هۆكارهكای نازانرێت روویداوه. دوای گه‌یشتنی هه‌واڵه‌كه‌ش، ژماره‌یه‌كی زۆر تیمی ئاگركوژێنه‌وه، پۆلیس و ته‌ندروستیی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران.
ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه له ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌كه‌وه بیستراوه و ئه‌وه‌ش بینراوه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌و كاته‌دا له شه‌قامه‌كه بوون، هه‌ڵاتوون.
تیمه‌كانی پۆلیس له‌گه‌ڵ گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه، رێكاری ئه‌منییان له شه‌قامه‌كه گرته‌به‌ر. ژماره‌یه‌ك له برینداران كه فریاگوزاری سه‌ره‌تاییان له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ته‌ندروستییه‌وه بۆ كرا، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه هێزه‌كانی پۆلیس شه‌قامی ئیستیقلالیان چۆڵكرد و مزگه‌وتی ته‌قسیمیش داخرا. هێلیكۆپته‌ره‌كان له ئاسمانی ناوچه‌كه به مه‌به‌ستی چاودێرییكردن ده‌سووڕێنه‌وه.
– “ته‌قینه‌وه‌كه بریندار و گیان له‌ده‌ستدانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه”
پارێزگاری ئیستانبوڵ، عه‌لی یه‌رلیكایا له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكردووته‌وه و تێیدا رایگه‌یاندووه: “ئه‌مڕۆ نزیك كاتژمێر ١٦:٢٠ له شه‌قامی ئیستیقلال له ته‌قسیم سه‌ربه ناوچه‌ی به‌یئۆغڵو، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداوه. تیمه‌كانی ئاسایش، ته‌ندروستی، ئاگركوژێنه‌وه و ئافاد ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون. ته‌قینه‌وه‌كه بریندار و گیانله‌ده‌ستدانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه. پێشهاته‌كان بۆ رای گشتیی بڵاوده‌كرێنه‌وه”.
هاوكات له په‌یامێكدا كه له هه‌ژماری مانگی سووری توركیدا له تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه:
“دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیستانبوڵ، خوێن بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌ورووبه‌ر نێردراوه. له ئێستادا پێویستی به‌په‌له به خوێن هه‌یه”.