كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه راگەیاند کە نه‌وتی ره‌شی پیسبوو ده‌گوازنه‌وه.
كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ)، له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “پێشتر رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر به‌و كۆمپانیایانه گیراوه‌ته‌به‌ر كه نه‌وتی پیسبوو ده‌گوازنه‌وه، هه‌روه‌ها به ته‌واوی به‌رپرسیار كراون له پرۆسه‌ی پیسبوونی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت، پێشێلكردنی مه‌رجه‌كانی ئه‌و گرێبهستانهشه كه له‌گه‌ڵ سۆمۆ ئه‌نجامدراون”.
کۆمپانیاکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، “كاره‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ەهش به‌پێی تایبه‌تمه‌ندییه گونجاوه‌كان و ئه‌و میكانیزمانه‌ی كه په‌یڕه‌ویان كردووه به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سۆمۆ هیچ زیانێكی نه‌بووه و مامهڵهكانیشی جێی متمانه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نه گرێبه‌ستكاره‌كان”.
كۆمپانیاکە داواش دەکات، “به شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كانی په‌یوه‌ست به كه‌رتی نه‌وت بكه‌ن، دوور بكه‌ونه‌وه له توڕه‌كردنی كۆمپانیا نیشتمانییه‌كان، به ئه‌نقه‌ست یان به شێوه‌یه‌كی دیكه”.