له‌میانی پێشكه‌شكردنی وتاریکدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، خه‌ریكه كار له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌رێم و عێراق ده‌كه‌ین و هه‌رێم و به‌غداد له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت.
ئه‌مڕۆ سێشەممە 08ـی ترشینی دووەمی 2022، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، خه‌ریكه كار له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌رێم و عێراق ده‌كه‌ین، ده‌بێت دۆسییه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غداد و هه‌ولێر(ئەربیل) پیشه‌ییانه چاره‌سه‌ربكرێن، به‌و شێوه‌ی كه دادپه‌روه‌ری تیایدا ره‌چاوبكرێت.
سوودانی وتیشی، “هه‌رێمی كوردستان و عێراق كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت”.
تایبه‌ت به دۆسییه‌ی نه‌وت غاز، سوودانی وتی، “ئه‌مه دۆسییه‌یه‌كی گرنگه، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌سه‌ر هێڵین بۆ ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی یاسای نه‌وت و غاز، بۆ ئه‌مه پێویسته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانیش بكه‌ین”.