پاكستان تۆڵەی خۆی لە ئەفغانستان سەندەوە

پاكستان تۆڵەی خۆی لە ئەفغانستان سەندەوە

كانونی یه‌كه‌م 26, 2024 09:55
پاكستان تۆڵەی خۆی لە ئەفغانستان سەندەوە
0

لایک

سوپای پاكستان ناوچەیەكی لە ئەفغانستان بۆردوومانكرد, بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانیش، زیاتر لە 45 كەس كە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، كوژران، بزوتنەوەی تاڵیبانیش هەڕەشەی تۆڵەكردنەوە دەكات. 

حكوومەتی تاڵیبان بڵاویكردەوە، سوپای پاكستان چوار پێگەی لە هەرێمی بەكتیكا لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان بۆردومانكردووە و بەهۆیەوە 46 كەس كوژران و شەش كەسی دیكەش بریندار بوون، زۆربەی قوربانییەكانیش ژن و منداڵ بوون. 

عینایەتەڵڵا خوارزمی، وتەبێژی سوپای ئەفغانستان لە لێدوانێكیدا سەركۆنەی هێرشەكەی پاكستانی بۆسەر خاكی وڵاتەكەی كردوو ڕایگەیاند: ئەم هێرشە هەڕەمەكییەی سوپای پاكستان، پێشێلكردنێكی زەقی بنەما نێودەوڵەتییەكانەو بە كارێكی دوژمنكارانەی دەزانین. 

وتیشی: “بەدڵنیاییەوە لەم تاوانە بێدەنگ نابین و حكوومەتی تاڵیبانیش بە مافی خۆی دەزانێت وەڵامی هێرشەكە بداتەوە”. 

هێرشەكەی سوپای پاكستان وەك وەڵامدانەوەیەك دێت بۆ هێرشەكەی چەند رۆژی رابردووی بزوتنەوەی تاڵیبانی پاكستان، بۆسەر ناوچەی وەزیرستانی باشووری پاكستان، كە بەهۆیەوە 16 كارمەندی هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە كوژران. 

En az 10 karakter gerekli