تەرمی شه‌ش هاوووڵاتی لە تورکیاوە دەگەڕێندرێتەوە عێراق

تەرمی شه‌ش هاوووڵاتی لە تورکیاوە دەگەڕێندرێتەوە عێراق

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
تەرمی شه‌ش هاوووڵاتی لە تورکیاوە دەگەڕێندرێتەوە عێراق
0

لایک

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رایگه‌یاند، شاندێک ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كات بۆ سه‌روكاری گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی 6 هاووڵاتی گه‌شتیاری عێراقی.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌حمه‌د سه‌حاف رایگه‌یاند، باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ ئه‌نقه‌ره‌، شاندێكی كونسوڵخانه‌ی راسپاردووه‌، رێككاری پێویست بۆ گێڕانه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییه‌ عێراقییانه‌ی له‌ ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆ له‌ توركیا گیانیان له‌ده‌ستدابوو.

سه‌حاف وتیشی،ته‌رمی شه‌ش هاووڵاتی عێراقی له‌ توركیان و باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ توركیا هه‌موو هه‌وڵێكی خستووه‌ته‌گه‌ڕ له‌ پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌یان.