تاڵیبان دوای خوێندنی زانکۆ، جوانکاری لە کچ و ژنان قەدەغە دەکات

تاڵیبان دوای خوێندنی زانکۆ، جوانکاری لە کچ و ژنان قەدەغە دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
تاڵیبان دوای خوێندنی زانکۆ، جوانکاری لە کچ و ژنان قەدەغە دەکات
0

لایک

بزوتنەوەی تاڵیبان دوای قەدەغەکردنی خوێندن لە کچان و ژنانی ئەفغانستان، لەئێستادا بڕیارێکی دیکەشی دەرکردووە و مۆڵەتی 10 رۆژی داوە بەو ژنانەی کاری دوکانی جوانکاری دەکەن، تاکو دوکانەکانیان دابخەن.

بزوتنەوەی تاڵیبان کە لە ئێستادا دەسەڵاتی ئەفغانستانی لەدەستە، لەبارەی داخستنی دوکانی جوانکاری ژنان دەڵێت، بزوتنەوەی تاڵیبان بڕیاریداوە بە راگرتنی کاری جوانکاری کچان و ژنان لە وڵاتدا.

22ـی مانگی رابردووش بزوتنەوەی تاڵیبان داوای لە سەرجەم رێکخراوە ناحکومییەکان کرد کە کارکردنی ژنان رابگرن، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوەبدات کە بڕیارەکە رێکخراوە بیانییەکانیش دەگرێتەوە یاخود نا.

بزوتنەوەی تاڵیبان لە بڕیارێکی دیکەشیدا تا کاتێکی نادیار خوێندنی زانکۆی لە کچانی وڵاتەکەی قەدەغە کرد و رایگەیاند، بڕیارەکە سەرجەم زانکۆ حکومی و تایبەتییەکانی وڵات دەگرێتەوە.