دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی کەمدەرامەتی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران و شارەوانییەکانی دەورووبەری هەولێر، داوای چارەسەرکردنی گرفتی زەویەکانی ناسراو بە زەوی سندوقییان كردبوو، ئه‌مڕۆ بە بڕیاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکی حكومه‌تی هه‌رێم گرفته‌كه چاره‌سه‌ركرا.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 29ـی تشرینی دووه‌م/ 2022)، پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: لەپێناو بەرژەوەندی ئەو هاووڵاتییانەی كه داوای چارەسەرکردنی گرفتی زەوییەکانی ناسراو بە (زەوی سندوقی)ـیان كردبوو، بە بڕیاری مه‌سرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی کوردستان گرفته‌كه چارەسەركرا.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، سه‌رۆکوه‌زیران رێككارە یاساییەكانی ئه‌م بڕیاره‌ی پەسهندكرد، هاووڵاتییان دەتوانن بەپێی یاسا و دوای گرتنەبەری رێككارەكان، له‌و بڕیاره سوودمەندبن.
حكومەتی هەرێم لە رێگه‌ی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، پارێزگای هەولێر، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواچوون و سەرۆكایەتیی دیوان، ئەم پێشنیازەیان خستە بەردەم سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و ئه‌مڕۆ رەزامەندی لەسەریدا.