دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، تۆم باراک، کە کارێکی ناوازەی ئەنجامداوە، وەک نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی بۆ سووریا و بە هەمان شێوە نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی بۆ عێراق دەستنیشان دەکرێت، لە کاتێکدا کە ئێمە هاوکارییە ستراتیژییەکانمان لەگەڵ حکوومەتەکانی سووریا و عێراق بەرەو پێش دەبەین.
دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێكدا لە پلاتفۆڕمی “truthsocial” بڵاویكردەوە، خۆشحاڵم ڕایبگەیەنم کە تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا، کە کارێکی ناوازەی ئەنجامداوە، وەک نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی بۆ سووریا و بە هەمان شێوە نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی بۆ عێراق دەستنیشان دەکرێت.
دەشڵێت، “لە کاتێکدا کە ئێمە هاوکارییە ستراتیژییەکانمان لەگەڵ حکوومەتەکانی سووریا و عێراق بەرەو پێش دەبەین، پەیوەندییەکانمان لەگەڵیاندا بەردەوامە لە گەشەکردن! تۆم وەک باڵیۆز لە تورکیا دەمێنێتەوە، و بە پشتیوانی تەواوی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان کار دەکات”.
ترەمپ دەشڵێت، “ئێمە زۆر بەرز نرخاندنمان هەیە بۆ ئەو کارەی تۆم باراک ئەنجامی داوە، و ئامادەیی بەردەوامی ئەو بۆ خزمەتکردنی وڵاتەکەمان”.