ئه‌ركانی گشتی سوپای كوه‌یت ڕایگه‌یاند، سیستمی به‌رگری ئاسمانی كوه‌یت ڕووبه‌ڕووی هێرشی مووشه‌كی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی دوژمنكارانه بوونه‌ته‌وه و هێرشه‌كانیان تێكشكاندووه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٨ـی ئایاری ٢٠٢٦، ئه‌ركانی گشتی كوه‌یت له راگه‌یه‌ندراوێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بڵاویكرده‌وه، “ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كان ئه‌گه‌ر بیسترێن، له ئه‌نجامی ڕێگریكردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی هێرشی دوژمنكارانه‌یه”، داوای له هه‌موان كردووه پابه‌ندبن به‌و ڕێنماییه ئه‌منی و سه‌لامه‌تیانه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ده‌ركراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سه‌رجه‌م هێرشه‌كان له ئاسمانی كوه‌یت تێكشكێندراون به‌رله‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌یان بپێكن.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕۆیته‌رز سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند، سوپای ئه‌مریكا هێرشی ئاسمانی نوێی بۆ سه‌ر پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی ئێران ده‌ستپێكردووه كه بووه‌ته “مه‌ترسی” بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له گه‌ڕووی هورمز، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئێران رایگه‌یاند، وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه و بنكه‌یه‌كی ئاسمانی ئه‌مریكایان كردۆته ئامانج.