ئیبراهیم کاڵن سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ شەرع کۆبووەوە

ئیبراهیم کاڵن سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ شەرع کۆبووەوە

ئایار 20, 2026 14:18
ئیبراهیم کاڵن سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ شەرع کۆبووەوە
0

لایک

ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی میت سەردانی دیمەشقى کرد و لەگەڵ سەرۆککۆماری سووریا، وەزیری دەرەوە و هاوتا سوورییەکەی باسیان لە دۆخی سووریا و ناوچەکە کرد.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی سانای سووریا، ڕۆژی سێشەممە ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا ناسراو بە “میت” سەردانی دیمەشقی کردووە و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە و حسێن سەلامە، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی گشتیی سووریا کۆبووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە لە کۆشکی گەل بەڕێوەچووە، باس لە “پرسی ئاسایشی ناوچەکە و بەهێزکردنی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی دیمەشق و ئەنقەرە کراوە.”

En az 10 karakter gerekli