مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، بڕیارێکی بۆ گەڕاندنەوەی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە ئێران دەرکرد، دوای ئەوەی لە سەرەتای جەنگ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل لە مانگی شوباتی رابردووەوە بڕابوو.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٦، میدیا ناوخۆییەکانی ئێران ڕایانگەیاند، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، مەرسوومێکی رادەستی وەزارەتی پەیوەندییەکان کردووە بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بگەڕێتەوە سەر دۆخی پێش مانگی کانوونی دووەم.
ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە کاتی خۆپیشاندانە فراوانەکان لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمدا لە ئێران راگیرابوو، دواتر لە ٢٨ی شوباتدا لەگەڵ دەستپێکردنی ھێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بە تەواوی بڕدرا، لەو کاتەوە، ئێرانییەکان تەنھا دەیانتوانی دەستیان بە ماڵپەڕ و پلاتفۆرمە ناوخۆییەکانی سەر بە تۆڕی نیشتمانی بگات.