ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک ڕادەگەیەنێت کە لە ماوەیەکی نزیکدا گەشتە ئاسمانییە ڕاستەوخۆکان بۆ شاری باکو، پایتەختی کۆماری ئازەربایجان، دەست پێ دەکەن. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پلانەکانی پەرەپێدانی تۆڕی گەشتە نێودەوڵەتییەکان و بەهێزکردنی بزووتنەوەی گواستنەوەی ئاسمانیدا دێت.
ئاماژە بەوەشکرا، ئەم پڕۆژەیە لە پێناو هەوڵە بەردەوامەکانە بۆ دابینکردنی بژاردەی نوێ و تایبەتی گەشتکردن بۆ گەشتیاران، بەو شێوەیەی کە بەشدار بێت لە پاڵپشتیکردنی کەرتی گەشتوگوزار و ئاڵوگۆڕی بازرگانی.