ئەمڕۆ دووشەممە، ١٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەزارەتی دەرەوەی ئێران له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، شاندی ته‌كنیكی و راوێژكارییان بۆ دانوستانی گه‌ڕی سێیه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتوونه‌ته جنێف.
ئیسماعیل قائانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: “تاران بە شاندێکی تەواو کە شارەزایانی هەردوو بواری ئابووری و ئەتۆمیی تێدایه بۆ دانوستانی نا ڕاسته‌وخۆی گه‌ڕی سێیه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتوونه شاری جنێف.”
هەروەها قائانی ڕاشیگه‌یاندووه: “مەلەفی هەڵگرتنی سزاکان له‌سه‌ر ئێران ناكرێت لە هیچ ڕێڕەوێکی دیپلۆماسی جیا بکرێتەوە”.