بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان-عێراق رەوشی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو ڕایگەیاند، لە سەرەتایی هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی ١ بۆ ٢ پلە نزم دەبێتەوە.
ڕۆژی هەینی، ٦ـی شوبات، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەئەنجامی کاریگەری نزمە پەستانێکی باکووری دەریای ناوەراست شەپۆڵێکی تری نمە باران و بەفر لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو ناوچەکەمان دەگرێتەوە.
کەشناسی باس لەوەش دەکات: لەکاتەکانی درەنگانی شەو نمە باران لەگەڵ بەفرێکی کەم سەرەتا لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی ڕۆژهەلات و پارێزگای سلێمانی دەست پێ دەکات پاشان بۆ کاتەکانی ڕۆژی شەممە کاریگەرییەکانی درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی هەرێمو پلەی گەرمانیک دەبێتەوە لەتۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە:-
هەولێر(ئەربیل): ١٤پلە
سلێمانی: ٩پلە
دهۆک:١٢پلە
زاخۆ:١٣پلە
هەڵەبجە:١٣پلە
حاجی ئۆمەران: ١پلە